ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی خاكه‌لێوه و هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین ڕۆژی نه‌ورۆز بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر گڵكۆی ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه و دژبه ڕژیمی جینایه‌تكاری کۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و خه‌ڵكی ئازادیخواز له فوولادشار و یه‌زدان شاری ئیسفه‌هان، ئامۆل، ڕه‌شت، هه‌مه‌دان، بابۆل، قائیم شار، ئه‌راك، قه‌زوین، تاران، كه‌ره‌ج، نه‌وشه‌هر، شیراز، ئه‌هواز و ته‌ورێز له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی كۆبوونه‌وه و وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان هاتنی ساڵی تازه‌یان له ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ پیرۆزبایی كرد و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی گیانبەختکردووان بن.