ڕۆژی دووشەمـمە ١٧ی گەلاوێژ، بەھۆی ھـاتنی لافـاو، ٥٠ گـونـد لە “کووھڕەنـگ” سەر بە “شەھـری کورد”
کەوتـــوونەتە ژێر ئـــاو و زیانیان پێ گەیشتووە کە ھەر بەم ھۆیەوە ٥ خـــانـــوو لە گـــونـــدی “میان ڕوودان” بە
تەواوەتی وێران بــوون. ڕێگاوبــانەکانی ئەو شــارە بەھۆی ھێنانی قــوڕ و لیتە گیراون و ھــاتــووچۆ بۆ خەڵک
ئەستەم بووەتەوە.
بەھۆی لافـاوەکەوە ڕێگای مێژوویی بۆ لای “مـوگـویی” داخـراوە و ١٠ تـا ١٥ شـوێنی ڕەشـماڵچییەکان زیانیان
پێ گەیشتووە و بەرقی گــونــدی “دەرە وەزگــر” بە تەواوەتی تــووشی پچڕان بــووە و ئــاو، تــرانــسەکەی لەگەڵ
خۆی بردووە.
چەنـد گـونـدی تـریش لەوانە “تـشنەوی” لە ئێستادا بەھۆی بـارانـبارینێکی زۆر کەوتـوونەتە ژێر ھەڕەشەی لافـاو و
چەنـدین سەرچـاوەی ئـاو لە گـونـدی “مـازا دەشـتە” بەھۆی ئەو لافـاوە لەنێو چـوون. ئەو لافـاوە لەو نـاوچەیە زیانی
گیانی نەبووە بەڵم دوو شوێنی بەرھەمھێنانی ماسی و ١٥٠ سەر مەڕوماڵتی لەنێو بردووە