لاوێکی مەریوانی بە دەست هێزەکانی ڕژیمەوە کوژرا
شەممە ۰۵-۰۹-۱۴۰۱   |  26-11-2022
جەبار فەرقیزادە، خەڵکی گوندی ”ئاسنەوە” و دانیشتووی شاری مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانی بەختکرد.
کاتژمێر ١٨ی سەرلە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، ٣ی سەرماوەز، هێزەکانی ڕژیم دەستڕێژیان لە جەبار فەرقیزادە کردووە و دوو گوللە بەر سەری ناوبراو کەوتووە و گیانی بەختکردووە.
بە وتەی شایەتحاڵانی ڕووداوەکە، ئەو هاووڵاتییە لە نزیک گوندی لەدایکبوونی خۆی و لە کاتێکدا کە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی لێخوڕیوە، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لەدەستداوە.
لە ماوەی دوو مانگ خۆڕاگری و ڕاپەرینی جەماوەریدا، هێزەکانی ڕژیم لە چەندین حاڵەتی هاوشێوەدا ڕاستەوخۆ دەستڕێژیان لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان کردووە و خەڵکیان کوشتووە.