فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

لێدان و بێڕێزی بە نەرگس محەمەدی لە بەردەم نەخۆشخانەی زیندانی ئێڤین
سێشەممە ۲۱-۰۶-۱۴۰۲   |  12-09-2023

سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەمە ٢٠ی خەرمانان، “نەرگس محەمەدی” لە لایەن یەکێک لە هێزەکانی زیندانەوە دراوەتە بەر لێدان و بێڕێزی پێکراوە. 
نەرگس محەمەدی هەڵسووراوی ناسراوی مافی مرۆڤ، کاتێک سەردانی نەخۆشخانەی کردووە، یەکێک لە هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە بەر چاوی ژمارەیەک لە زیندانیان‌، بێڕێزی پێکردووە و کاتێک بەرامبەری کاردانەوەی نیشان داوە، داویەتە بەر لێدان و کوتان. نەرگس محەمەدی دواتر بە زۆر بە ماشێنی فیراگوزاری لەو شوێنە دوور خرایەوە و پێدەچێت ڕەوانەی بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین کرابێتەوە.
نەرگس محەمەدی، یەکێک لە ناسراوترین چالاکانی مافی مرۆڤە لە ئێراندا کە لە ئێستادا لە زیندانی ئێڤین بەسەر دەبات.ناوبراو بە هۆی هەوڵە بەردەوامەکانی لە بواری مافی مرۆڤ‌دا چەندین خەڵاتی جیهانی بەدەستهێناوە و لە لایەن ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزەوە بە دەنگی نەکوژاوەی ڕێگای ئازادی لە ئێران ناوزەد کراوە.  ئەنجومەنی قەڵەمی ئەمریکا لەم دواییانەدا خەڵاتی “ئازادی نووسین”ی پێبەخشی. دادگای ئینقلابی ڕژیم لە تاران لەم دواییانەدا لە دۆسیەیەکی نوێدا سزای ساڵێکی دیکەی زیندانی بۆ نەرگس محەمەدی چالاکی مافی مرۆڤی زیندانیکراو سەپاند.