فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

لێدان و بێڕێزی کردن بە کۆڵبەرێک لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە
دوشەممە ۳۰-۰۵-۱۴۰۲   |  21-08-2023

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٨ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک کە بە هۆکاری ئەمنییەتی ناوەکەی پارێزراوە، لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە کەتووەتە بەر پەلاماری دڕندانەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم و لێیان داوە و بێڕێزییەکی زۆریان پێ کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، گوشارەکانی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر کۆڵبەران لە سنووری بانە و بەتایبەتی لە ناوچەی هەنگەژاڵە زۆر چڕتر بووە و هێزە چەکدارەکانی ڕژیم جگە لە تەقەکردن لە کۆڵبەران، پەلاماری ئەو کاسبکارانەش دەدەن و بە شێوەیەکی دڕندانە و بێڕێزانە لێیان دەدەن. هەر لەو پەیوەندەدا، ئەرسەلان ڕەسووڵی، تەمەن ٢٩ ساڵ و کۆڵبەری خەڵکی شاری سەردەشت، یەکشەممەی ڕابردوو بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە لە سنووری هەنگەژاڵ گیانی لەدەستدابوو.