فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەلکی سەردەشت لە زیندانی ناوەندیی ورمێ
هەینی ۱۵-۰۲-۱۴۰۲   |  05-05-2023

ڕۆژی هەینی ١٥ی گوڵان، سزای سێدارەی بەندکراوێکی تەمەن ٢٩ ساڵی خەڵکی سەردەشت بە ناوی فەرامەرز شەخسی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێکرا.

فەرامەرز شەخسی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو کە سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

هەروەها ڕۆژی ڕابردوو چوار بەندکراوی دیکە کە ناوی دوو کەسیان بە ناوەکانی بەهزاد پوورحەنیفی و مەهدی تەیمووری زانراوە لەگەڵ فەرامەرز شەخسی بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرابوونەوە کە چارەنووسیان ناڕوونە.