لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣دا لانیکەم جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ٧٨ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ڕژیمدا تۆمار کراوە. ئەم ڕێژەیە بە بەراوردکردن لەگەڵ مانگی ڕابردوودا (سێپتەمبەر) ٥١ حاڵەت واتە بە ڕێژەی ٦٥٪ زیادی کردووە. بەگوێرەی ئەم ئامارە، لە هەر دوو ڕۆژدا ٥ بەندکراو لەسێدارە دراوە. لە ماوەی مانگی سێپتەمبەردا جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ٢٧ بەندکراو تۆمار کرابوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەردا سزای سێدارەی ١٨ بەندکراوی بەلووچ کە دەکاتە ٢٣% کۆی گشتیی ئاماری لەسێدارەدراوانی ئەم مانگە، هەروەها ٤ بەندکراوی کورد، ٤ بەندکراوی تورک و ٥ بەندکراوی خەڵکی وڵاتی ئەفغانستان لە بەندیخانەکانی ڕژیمدا جێبەجێ کراون.
لەم ئامارە زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدراوان لە بەندیخانەکانی پارێزگای ئەلبورز بووە کە ٢٢ کەس تۆمار کراوە. هەروەها لە بەندیخانەی پارێزگای کرمان ١٠ کەس، پارێزگای فارس ٨ کەس، پارێزگای خوراسانی جنووبی ٦ کەس، ئیسفەهان ٥ کەس و گیلان ٤ کەس لەسێدارە دراون و باقی حاڵەتەکانیش لە پارێزگاکانی دیکە تۆمارکراون.