لەسێدارەدانی ٢ بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد
هەینی ۱۸-۱۲-۱۴۰۲   |  08-03-2024
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەممە، سزای سێدارەی عەباس دادوەر، بەندکراوی خەڵکی مەهاباد و باوکی منداڵێکی بچووک و فەخرەدین مەنگوڕنژاد، خەڵکی شنۆ لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد جێبەجێکرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو بەندکراوە چوار ساڵ پێشتر لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەرکران و دواتر سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لە سێدارەدرانی ئەو دوو بەندکراوە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیا نزیکەکان لە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.