لەسێدارەدانی یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ئاخێزە جەماوەریەکان لە ئێران
پێنجشەممە ۱۷-۰۹-۱۴۰۱   |  08-12-2022
ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە درێژەی جینایەتەکانیدا و بەمەبەستی سەرکوتی زیاتری خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی لە سێدارە دا.
موحسێن شکاری ٢٣ ساڵ تەمەن ، یەکێک لە دەستبەسەرکراونی ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمەوە لە شەقامی ستارخانی تاران ماوەیەک لەمەوپێش دەسبەسەر کرابوو، بە تۆمەتی موحارەبە لە دادگایەکی نادادپەروەردا سزای سێدارەدانی بەسەردا سەپا و سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی سەرماوەز لە بەندیخانە لە سێدارە درا.
ڕژیمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی، لە کۆتاییەکانی تەمەنی دەسەڵاتداریەتی خۆیدا دەستی بە جینایەت دژی مرۆڤایەتی کردووتەوە و بە سەپاندی سزای ئێعدام بەسەر دەستبەسەرکراواندا، دەیهەوێ جینایەتکانی دەیەی ٦٠ی هەتاوی دووبارە بکاتەوە.