لە ورمێ سێ بەندکراو دوای ڕاگەیاندنی مانگرتن لە خواردن ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران
چوارشەممە ۱۲-۱۱-۱۴۰۱   |  01-02-2023
ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕێبەندان سێ زیندانی بە ناوەکانی میلاد کەریمی، موحسین مورادی و موحسین بەشیری وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست نەگواستنەوەیان بۆ زیندانی ئەو شارانەی شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانیانە، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ مانیان لە خواردن گرت.
ئەم بەندکراوانە دوای ڕاگەیاندنی مانگرتنەکە، بە دەستووری سەرۆکی بەندی ٢ی زیندان، بە شێوەیەکی دڕندانە کەوتنە بەر لێدانی گاردی زیندانەوە و ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران.
شایانی باسە کە میلاد کەریمی، خەڵکی کرمانشا و دانیشتووی کەرەج، موحسین مورادی، خەڵکی دوروودی لوڕستان و موحسین بەشیری، خەڵکی تارانە.