لە پیرانشار ژنێک کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت
دوشەممە ۰۸-۰۱-۱۴۰۱   |  28-03-2022
رۆژی یهكشهممه٧ی خاکەلێوە هاوڵاتییەکی دانیشتووی گوندی شیناوێ سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی گوڵزار پاویان کچی محەمەد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ناوبراو خێراندار و دایکی سێ منداڵ بووە و بەهۆی ناکۆکی بنەماڵەیی لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
جێگای ئاماژەیە، کە ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی کوردستان کە زۆربەیان ژنن دەستیان داوەتە خۆکوشتن. هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکان فەقیری و هەژاری و کێشەی بنەماڵەیی بووە.