مانگرتنی سەرتاسەری کرێکارانی دامەزراوەی نەوت و گازی پارسی جنووبی
سێشەممە ۱۳-۰۶-۱۴۰۳   |  03-09-2024
کرێکارانی دامەزراوەی نەوت و گازی پارسی جنووبی، ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی خەرمانان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، بە شێوەی سەرتاسەری دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی شاغڵ لە دامەزراوەی نەوت و گازی پارسی جنووبی لەوانە، کرێکارانی ئەرکانی سالس “شیرکەتی”، پشتیوانیی، کریکارانی شیرکەتە پەیمانکارییەکان، کرێکارانی پاڵاوەگەکانی ٣، ٥، ٦، ٧، ٨، ٩، ١٠ و ١١ی ئەم دامەزراوەیە، بە وتنەوەی درووشمی “حەقدەستی دادپەروەرانە، مافی سەرەکی ئێمەیە”، دەستیان لەکار کێشایەوە و لە شوێنی کارەکانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.