مانگرتنی شۆفیر اتوبوسەکانی هێڵی هاتووچۆی کەرەج
پێنجشەممە ۰۱-۰۶-۱۴۰۳   |  22-08-2024
شۆفیر اتوبوسەکانی هێڵی هاتووچۆی کەرەج، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ی خەرمانان، دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شۆفیر اتوبوسەکانی هێڵی هاتووچۆی کەرەج، لەبەیانیی ئەمڕۆوە لە ناڕەزایەتیی بە کەمکرانەوەی لەڕادەبەدەری حقووقەکانیان، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و لەشوێنی کارەکانیان دەستیانداوەته کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە داواکاریەکەیان بوون.