ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، ژماره‌یه‌ك له شۆفێر مینی بووسه‌كانی شاری به‌نده‌رعه‌باس، له ناڕه‌زایه‌تی به كاتی زۆری راوەستان لە سەتی وه‌رگرتنی سووته‌مه‌نی له‌و شاره‌دا كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێر مینی بووسه‌كانی ئه‌و شاره به كۆبوونه‌وه له به‌ردەم ساختمانی ئۆستانداری هۆرمۆزگان، خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان بوون. له‌و كۆبوونه‌وه‌دا شۆفێران ڕایانگه‌یاندووه به‌هۆی خراپی دابه‌ش كردنی سووته‌مه‌نی به‌سه‌ر به‌نزینخانه‌كانی ئه‌و شاره ژماره‌یه‌ك له به‌نزینخانه‌كان داخراون و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه كاتێكی زۆر بۆ ده‌ستخستنی سووته‌مه‌نی بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌فیڕۆ بده‌ن. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی چه‌ندین ناڕه‌زایه‌تی دیكه له ساڵی ١٣٩٩ی هه‌تاوی به هه‌مان هۆكاره‌وه، هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ئه‌و شۆفێرانه نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.