مانگرتنی كرێكارانی به‌نده‌ره‌كانی وڵاتی یونان
شەممە ۰۴-۰۴-۱۴۰۱   |  25-06-2022
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ،كرێكارانی به‌نده‌ره‌كانی وڵاتی یونان، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگرتنی كرێكارانی به‌نده‌ره‌كانی شێركه‌تی گواستنه‌وه‌ی “دێپۆرت” كه له ڕێكه‌وتی ٢١ی مانگی ژوئهنهوه مانیان گرتووه، خوازیاری به‌ستنی گرێبه‌ستی نوێی كاری، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان و هاوسان كردنی حقوقهكانیان له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانی دیكه‌ی خۆیان له به‌نده‌ری “پیرئوس”ی ئه‌و وڵاته‌ن. جێگای ئاماژه‌یه له ساڵی ٢٠١٠ی زایینیه‌وه وڵاتی یونان كۆمهلیک گۆڕانكاری ئابووری به‌ناوی چاكسازی ئه‌نجام دا كه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كار و پیشه‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته داناوه.