فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی ماشین سازی ئه‌راك
چوارشەممە ۲۹-۰۴-۱۴۰۱   |  20-07-2022

كرێكارانی كارخانه‌ی “ماشین سازی” ئه‌راك كه‌ له‌ پترۆشیمی شاری بووشێهر خه‌ریكی كارن، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٨ی پووشپه‌ڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها ناڕوونی چاره‌نووسی پیشه‌ییان له‌ شوێنی كاره‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی نارەزایەتیان بەرێوە برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كرێكارانه‌ كه‌ زیاتر له‌ ١٥٠ ڕۆژه‌ له‌و شێركه‌ته‌ خه‌ریكی كارن هه‌تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێکیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌رانبه‌ر پشتگوێ خرانی مافه‌كانیان، ژنراتۆری به‌رقی ئه‌و شێركه‌ته‌ له‌ كار ده‌خه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه‌ نوێنه‌ری شێركه‌تی “سازه‌ پاد” له‌ كاتی به‌ڕێوه‌بردنی ناڕه‌زایه‌تی له‌ لایه‌ن كرێكارانه‌وه‌‌ به‌ڵێنی پێدانی حه‌قده‌سته‌كانیانی پێ داون‌ به‌ڵام له‌ دوای كۆتایی هێنان به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، ئه‌و كرێكارانه‌ بانگهێشتی حه‌راسه‌تی پترۆشیمی كران.