فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی نه‌خی پارسیلون
شەممە ۱۱-۰۴-۱۴۰۱   |  02-07-2022
ڕۆژی شه‌ممه‌ ١١ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی كارخانه‌ی داخراوی نه‌خی پارسیلون له‌ شاری خوڕه‌م ئاباد، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییدا بۆ جارێكی دیكه‌ خوازیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌و كارخانه‌یه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.
به‌وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی مانگرتوو، خاوه‌نی ئه‌و كارخانه‌‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ١٣٨٠ی هه‌تاوییه‌وه‌ به‌ بەشی خسوسی دراوه‌ و له‌ ساڵی ١٣٩٤ی هه‌تاوی بۆ جاری یه‌كه‌م چالاكییه‌كانی به‌ته‌واوه‌تی وه‌ستاوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌ ئێستادا ئه‌و كارخانه‌یه‌ به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌ بوونی قه‌رزی بانكی، له‌ لایه‌ن چه‌ند بانكێكه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ ٥٣٠ كرێكار بێكار كراون.