فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی كرێكارانی واحیدی ئۆلفینی پترۆشیمی ئیلام
سێشەممە ۱۲-۰۲-۱۴۰۲   |  02-05-2023

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١١ی گوڵان و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی به‌شی “ئۆلفین”ی پترۆشیمی ئیلام دژبه‌ بارودۆخی خراپی ژیان و بەڕێچوونیان  ده‌ستیان له ‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

ده‌یان كه‌س له‌ كرێكارانی به‌شی “ئۆلفین”ی پترۆشیمی ئیلام كه‌ ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووه‌ دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان مانیان گرتووه‌، به ‌كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م دەرگای شیركه‌ت و بڵاوكردنی سفره‌ی خالی، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا و خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت ده‌ربڕی.