مانگرتنی كرێكارانی پترۆشیمی ئابادان
پێنجشەممە ۰۸-۱۰-۱۴۰۱   |  29-12-2022
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی به‌فرانبار، كرێكارانی پترۆشیمی ئابادان له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتنەکانیان دا. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پترۆشیمی ئابادان له ئاست كه‌می حهقدهستەکانیان ناڕازین و هه‌روه‌ها دژبه كه‌مكردنه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ی حه‌راسه‌ت له هاوكاره‌كانیان، ماوه‌ی سێ ڕۆژه مانیان گرتووه و ڕایانگه‌یاندووه تا ئه‌و كاته‌ی داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت درێژه به مانگرتنەکانیان دەدەن.