مانگرتنی كرێكارانی پرۆژەیی پترۆشیمی ئیسلام ئاباد
یەکشەممە ۲۰-۰۶-۱۴۰۱   |  11-09-2022
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی خه‌رمانان، كرێكارانی پڕۆژه‌یی له پترۆشیمی ئیسلام ئاباد له ناڕه‌زایه‌تی به نەدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیانگرت.
كرێكارانی مانگرتوو ڕایانگەیاند: حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی پووشپه‌ڕ و گه‌لاوێژیان پێ نه‌داوین و به هۆی نەدانی حهقدهستەکانمان تووشی كێشه‌ی بەڕێچوون بووینه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی په‌یمانكاری قهیتاسیش به هه‌مان شێوه حه‌قده‌ستی ئه‌و دوو مانگه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و ده‌ڵێن: تا داخوازییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت ناگه‌ڕینه‌وه سه‌ر كاره‌كانمان.