فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی ملوێنی کرێکاران لە ئاڕژانتین دژبە سیاستی دەستپێوە گرتنی دەوڵەت
هەینی ۰۶-۱۱-۱۴۰۲   |  26-01-2024

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕێبەندان، زیاتر لە یەک ملوێن کرێکار لەسەر بانگەوازی گەورەترین یەکێتیی کرێکاری ئاڕژانتین ناسراو بە “CGT”، لەدژی سیاسەتەکانی دەوڵەتی خاوییەر میلی، هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەمە گەورەترین مانگرتنی کرێکارانە لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا. بەوتەی ناڕازییان سیاسەتی دەست پێوەگرتنی دەوڵەتی میلی، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی تێچووەکان و بە کەرتی تایبەت کردنی کۆمپانیاکان. جێگای ئاماژەیە، کرێکارانی بەشەکانی گواستنەوە، بانکداری، بێهداشت و خزمەتگوزاری گشتی، لەم مانگرتنەدا بەشدارییان کردووە.