فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی موعەلیمان لە نزیکەی 200شار
یەکشەممە ۱۰-۱۱-۱۴۰۰   |  30-01-2022

بەپێی ڕاپورتی ئاژانسی هەوڵنێریی هەرانا،ڕۆژی شەممە 9ی ڕێبەندانی 1400، ژمارەیەک  لە موعەلیمان  لە قوتابخانەکانی  شارەکانی ڕودسەر، ئیسفەهان، میاندوڕود، بەندەر ئەنزەلی، تاران، یەزد، قەزوێن، مەهریز، مەشهەد، کرماشان، سنە، کەرەج، لاهیجان، خومەینی شار، شاری ڕەزا، بەهمئی، دیواندەرە، هەمەدان، فلاورجان، شەباب، شوشتەر، سەقز، خۆڕەم ئاباد، کامفیروز، ئیلام، ممسنی، زەنجان،شیراز، کوهین، قەلعەگەنج، خەرامە مەریوان، یاسوج، بوشەهر، ئەردەبێڵ، لالجین، سەدرا، ئەشتهارد، تویسرکان، ساڵەح ئاوا، مرودەشت، بیزا، جەڵفا، ئیجورد، فیروزئاوا، بەناب، ئیسلام ئاوای غەرب، کیش، زرقان، کامیاران، گەچساران، ئەلیگودەرز، نەیشابور، بابل، سپیدان، بۆکان، قیروکارزین، فەریدون شار، جورقان، مەلارد، فیروزە، نەجەف ئاوا، ئەقلید،لردگان،شاری کورد، فەردیس، تەبرێز،سەوڵاوا،بیجار،کوەچنار،ئەرسنجان،موحەمەدییە،مەڵایر،شەهریار،مەلەکان، جوکار،ئەهواز،ڕودسەر،ساحیب،بەندەر عەباس،داراب، شیروان،پیرانشار،بجنورد،بانە،کەهریزسەنگ،هادی شار،ڕەزەن،سەردەشت، ئەندیمشک، وەرامین،ساری،خدابەندە،بەندەر ئیمام خومەینی، نەهاوەند،کوهدەشت،زاغە، تاکستان،سەلاس باوەجانی،قایمشار،ئەبهەر،ئابدانان و تربت حەیدەریە لە شوینی کارەکانی خویان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد و لە درێژە بە کارەکانیان خۆیان بوارد.
مانگرتنی ئەو موعەلیمانە لە ناڕەزایەتی بە پەسەندنەکردنی گەڵاڵەی ڕیزبەندی موعەلیمان و ئەنجام نەدانی لە لایەن دەوڵەتەوە، بێ بایەخی بە گەڵاڵەی هاساونسازی خانەنشینکراوان، ئیجرایی نەکردنی مادەی 64ی قانونی بەڕێوەبردنی خەدەماتی کیشوەری، نەبوودی فیرکاری خۆڕایی و بێ بایەخی بە ئەسڵی 30قانونی ئەساسی، پەرداخت نەکردنی پاداش و مەزایای خەدەماتی ساڵی 1400،ڕێگری کردن لە دامەزراندنی مامۆستایانی خەرید خەدەماتی ئاموزش و هەروەها ئازاد کردنی موعەلیمانی زیندانی بوو.
شایانی باسە، دوێنی شەممە، ژمارەیەک لە موعلیمانی خانەنشینکراوی شارەکانی کەلاچای، سەقز و هەروها ناوچەی زیویە لە پشتیوانی بەنیسبەت داواکاریەکانی موعەلیمانیکە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوەبرد.