مانگرتنی ناڕەزایەتی كرێكارانی پترۆشیمی مۆبین له عه سه لوویه
چوارشەممە ۲۱-۱۰-۱۴۰۱   |  11-01-2023
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی به‌فرانبار، كرێكارانی ڕه‌سمی شاغڵ له فازی ١ی پترۆشیمی مۆبینی عه‌سه‌لوویه له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه له ئاست نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت بۆ جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان و گوڕانی بارودۆخی پیشه‌یی ته‌واوی پێرسۆنێل بۆ شیفتی حه‌وت ڕۆژی حه‌وتوو ناڕازین. به‌وته‌ی كرێكارانی مانگرتوو، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و نوێنه‌رانی هۆڵدینگ به‌ڵێنیان داوه كه بۆ وڵامدانه‌وه به داخوازییه‌كانی كرێكاران حه‌وتووی داهاتوو سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌نده بكه‌ن و له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كرێكاران كۆببنه‌وه.