فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی کرێکارانی شارەداریی سەربەندەر لە خوزستان
سێشەممە ۱۶-۰۵-۱۴۰۳   |  06-08-2024

کرێکارانی شارەداریی “سەربەندەر”ی خوزستان، ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی گەڵاوێژ، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە کێشەکانیان دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی شارەداریی سەربەندەر دەڵێن: هەتا ئێستا حەقدەست و مەزایای مانگەکانی جۆزەردان و پووشپەڕمان وەزنەگرتووە. هەروەها پێنج مانگە حەقی بیمەکانمان بە ڕێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتیی پەرداخت نەکراوە و ئەمەش کێشە و گرفتێکی زۆری لە بواری نوێ کردنەوەی دەفتەرچەکان و دابین نەکرانی خزمەتگوزاری بۆ خۆیان و بنەماڵەکانیان پێکهێناوە.