مانگرتنی کرێکارانی شیرکەتی داروسازی خۆررەمان
دوشەممە ۱۳-۰۴-۱۴۰۱   |  04-07-2022
رۆژی دووشەممە ١٣ی پووشپەر، کرێکارانی شیرکەتی داروسازی “خۆرڕەمان” لە پارێزگای “لوڕستان” بەهۆی وەرنەگرتنی حەقدەستەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی. کرێکارانی مانگرتوو رایانگەیاندووە : ئەوە هیچ کە خاوەنی ئەو شیرکەتە جێژنانەمان ناداتێ بەڵکوو شەش مانگە حەقدەستی پێنەداوین و دەڵێ پارەم نییە”. ئەو کرێکارانە داوایان لە بەرپرسانی فەرمانگەی کار و دامەزراوەکانی چاودێری کردووە کە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکەن.