مانگرتنی کرێکارانی شیرکەتی پترۆشیمی نگین مۆکران
پێنجشەممە ۰۳-۱۲-۱۴۰۲   |  22-02-2024
ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەشەممە کرێکارانی شیرکەتی پترۆشیمی نگین مۆکران لە ناڕەزایەتی بە دواخرانی حەقدەستەکانیان دەستیان دایە مانگرتن.
یەکێک لە کرێکارانی ناڕازی ڕایگەیاند: پترۆشیمی نگین مۆکرانی چابەهار، شیرکەتی سازەی پەیمانکاری و شیرکەتی ئاوای جەهان بین ٣ مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە و تەنیا بەڵێنی درۆینە ئەدەن و ئەمرۆش کە مانمان گرتووە هیچ کەس وڵامدەرەوە نیە و هیچ بایەخێک بە داواکاری و خواستەکانمان نادەن. ئیمە کریکاران لە بارودۆخێکی سەخت و دژواردا دەژین ، ناتوانین تێچووی دەرمان، مەدرەسەی مندالەکانمان و خواردن و پێداویستیەکانی ترمان دابین بکەین و هیچ کەسیش وەڵامدەرەوە نیە.