ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردان، کرێکارانی شیرکەتەکانی ئازموون فلێز، کرێکارانی بەشی “بەرق و ئەبزاری دەقیق” لە شیرکەتی نیرو ئارا ئەندیش و پێرۆشیمی لە شیرکەتی “بهین فراراد پارت سازە” لە کەنگان، لە ناڕەزایەتیی بە زیادنەکرانی حەقدەستەکانیان و نەدرانی حەقدەست و مەزایای دواخراویان، دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
جێگای ئاماژەیە، ئەم مانگرتنە لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ گوڵان بە دەست لەکار کێشانەوەی زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ کرێکاری پڕۆژەیی شاغڵ لە شیرکەتەکانی “پایەندان ئۆکسیرسەنعەت” و “IPMI” لە فازی ١٤ی کەنگان بە خواستی زیادکردنی حەقدەستەکان دەستی پێکرد و ڕۆژی سێشەممە ١ی جۆزەردان، کرێکارانی “داربەست بەند” لە شیرکەتی گوستەریش سەنعەتی پادنا، کرێکارانی بەرق و ئەبزاری دەقیق لە شیرکەتی ستارە تاراز لە سایەتی ١ی بووشێهر، کرێکارانی بەرق و ئەبزاری دەقیق لە شیرکەتی جەهان پارس، “مس”ی سەرچاوە، پێترۆشیمی دێهلۆران لە دەشت عەباس و کرێکارانی ڕەنگ و ئایق لە شیرکەتی سازە پاد لە سایتی ١ی بووشێهر درێژەی پەیدا کرد.