فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی کرێکارانی ماشین سازی تەورێز
چوارشەممە ۰۹-۱۲-۱۴۰۲   |  28-02-2024

کرێکارانی شیرکەتی ماشین سازی تەورێز کە یەکێکە لە کۆنترین کارخانەکانی ناوچەکە، لە ناڕەزایەتی بە نەدرانی حەقدەست و مەزایاکانیان مانیان گرت.
بەرپرسانی کارخانەی ماشین سازی لەبری پێراگەیشتن بە کێشەی کرێکاران و لە ترسی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی، ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەیان تەعتیل ڕاگەیاند بۆ ئەوەی کرێکاران نەتوانن کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ئەنجام بدەن.
کارخانەی ماشین سازی تەورێز یەکێک بوو لە کارخانە کۆنەکانی ناوچەکە، کە لە کاتی سیاسەتی خسوسی سازی ڕژیم بە رانتە حکومەتیەکان ڕادەستی کۆمپانیا شاراوەکانی سپای پاسداران کرا.