مانگرتنی کرێکارانی کارخانەی سەبەلان خۆدرۆ لە ئەردەبیل
یەکشەممە ۱۵-۱۱-۱۴۰۲   |  04-02-2024
کرێکارانی کارخانەی سەبەلان خۆدرۆ، رۆژی یەکشەممە ١٥ی ڕێبەندان، لە بەرامبەر ئوستانداری ئەردەبیل دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازای ئەم ناوەندە سەنعەتییە، بە دەست لەکار کێشانەوە و کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئوستانداری ئەمشاره، خوازیاری درانی بڕی چوار مانگ حەقدەست و مەزایای دواخراویان بوون. هەروەها کرێکارانی ناڕازیی خوازیاری درانی حەقی بیمەکانیان بە ڕێکخراوی تەئمینی ئیجتماعی بوون.