فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی کرێکارانی گەورەترین کانگای “مس”ی جیهان لە شیلی
چوارشەممە ۲۴-۰۵-۱۴۰۳   |  14-08-2024

یەکێتیی کرێکارانی کانگای ئێسکۆندیدا کە گەورەترین کانگای “مس”ی جیهانە لە شیلی، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژ ڕایگەیاند کە بەدوای ئەوەیکە نەیانتوانی لەگەڵ خاوەنکاری ئەم کانگایە کە گەورە شیرکەتێکی ئۆستڕالیاییە بە ناوی “B H P”،لەسەر گرێبەستی نوێ بەڕێکەوتن بگەن، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و مانیان گرتووە.
ئم یەکێتییە لە بەیانییەکدا ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ مانگرتنی یاسایی ئەندامانی سەندیکای ژمارە یەکی کرێکاران، بەهۆی نەگەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ “ئێسکۆندیدا BHP”، دەستی پێ کردووە. هاوکات یەکێتییەکانی کرێکاری لە ئێسکۆندیدا، بانگەوازی مانگرتن لە یەکەم ڕۆژی مانگی “ئاگۆست”یان پەسەند کردبوو و خوازیاری دابەش کردنی یەک لەسەدی قازانجی بەشی وەبەرهێنەرانی بیانی لەم کانگایە ببوون.