فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن لەخواردنی چوار بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی ئیلام
دوشەممە ۰۸-۱۲-۱۴۰۱   |  27-02-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، چوار بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی ئیلام، بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتیی بەرامبەر بە پشتگوێ خستنی دۆسییەکانیان لە لایەن ناوەندە حکوومەتییەکان و بارودۆخی خراپی شوێنی ڕاگیرانیان لەم زیندانە، مانیان لە خواردن گرتووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “پەیمان یاسمی، ئەمیر حسێن نامدارپوور، سامان مۆرادی وندان و سەجاد مۆرادی وندان” لە ڕۆژی هەینی ٥ی ڕەشەممەوە، لە ناڕەزایەتیی بە نادیاربوونی چارەنووسیان و بارودۆخی خراپیان لە زیندان، مانیان لە خواردن گرتووە.