ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی جۆزه‌ردان “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” چالاكی سنفی بەندكراو، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ندكرانی له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌وه مانی له خواردن گرتووه.
به‌پێی ئه‌و هەواڵانەی بەدەستمان گەیشتوون، هۆكاری مانگرتن له خواردنی “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” بۆ گوشاری كارمه‌ندانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملی ڕاگه‌یێندراوه. “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” ڕۆژی دووشه‌ممه له ڕێگای په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونیه‌وه له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕایگه‌یاندووه كه مانگرتنی لە خواردن ده‌ستپێكردووه و دواتر ته‌له‌فوونه‌كه‌ی داخراوه. جێگای ئاماژه‌یه “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی’ كه ڕۆژی ١١ی مانگی گوڵان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، له‌گه‌ڵ دوو چالاكی سنفی دیكه به ناوه‌كانی “شه‌عبان محه‌ممه‌د” و “مه‌سعوود نیكخا” له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌وه به تۆمه‌تی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ دوو چالاكی سنفی خه‌ڵكی فه‌ڕانسه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی دەستبەسەر کران.