مانگرتن لە خواردنی رەزا شەهابی هەلسووراوی کریکاری
سێشەممە ۲۴-۰۳-۱۴۰۱   |  14-06-2022
ڕەزا شەهبی هەڵسووڕاوی کرێکاری و ئەندامی سەندیکای شیرکەتی واحد تاران و دەوروبەرلە پەیوەندیەکی تەلەیفونیدا بە بنەمالەکەی راگەیاندووە؛ لە رۆژی دوشەممە ٢٣ی جۆزەردان دەست دەداتە مانگرتن لە خواردن.
سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحد ڕایگەیاند، بە فشارخستنە سەر ڕەزا شەهابی، ژیانی ئەم هەڵسووراوە سەندیکایە کەوتۆتەە مەترسییەوە. بۆیە داوا لە هەموو ناوەندە سەربەخۆکانی کرێکاران و مامۆستایان و ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی کرێکاران، هەروەها فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی کرێکارانی گواستنەوە کە سەندیکای واحد ئەندامیەتی، دەکەین بە هەر شێوەیەک کە دەتوانن پشتیوانی لەم هەلسووراوە زیندانییە سەندیکایە بکەن.