مانگرتن لە خواردنی سەکینە پەروانە لە زیندانی ناوەندیی مەشهەد
چوارشەممە ۱۱-۱۱-۱۴۰۲   |  31-01-2024
ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی ڕێبەندان، سەکینە پەروانە، بەندکراوی سیاسی و خەڵکی شاری قوچان سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، بە نیشانەی نارەزایەتی سەبارەت بە ئێعدامەکانی ئەم ماوەیە و بەتایبەت جێبەجێکردنی سزای سێدارەی وەفا ئازەربار، موحسێن مەزڵووم، پێژمان فاتێحی و محەممەد فەرامەرزی، لە زیندانی ناوەندیی شاری مەشهەد مانی لە خواردن گرت.
شایانی باسە کە سەکینە پەروانە، بەندکراوی سیاسی پێشوو، ١٥ی خاکەلێوەی ئەمساڵ پاش ئەوەی کە لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای مەشهەدەوە بانگ کراوە، دەستبەسەر و ڕەوانەی دادگای شۆڕشی ئەو شارە کراوە و هەروەها سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.