فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن لە خواردنی هەلسووراوێکی مەدەنی شاری مەریوان
پێنجشەممە ۲۹-۰۲-۱۴۰۱   |  19-05-2022

“بەرزان محەممەدی” هەلسووراوی مەدەنی بەندکراو لە زیندانی مەریوان لە رۆژی دووشەممە ٢٦ی گولانەوە لە ناڕەزایەتی بە بڕیاری گواستنەوەی بۆ بەندی قەرەنتینەی زیندانی ئەو شارە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.

بەرزان محەممەدی جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمەوە دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی لە مەریوان بە تۆمەتی سووکایەتی بە ڕێبەری و پڕووپاگەندە لە دژی دەسەڵات بە٢٢مانگ و ١٧ ڕۆژ حەبسی تەعزیری مەحکووم کرا.