فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن و ڕێپێوانی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەت قەندی خاوەرمیانە
یەکشەممە ۱۰-۱۰-۱۴۰۲   |  31-12-2023

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، کرێکارانی شیرکەت قەندی خاورمیانە، ڕۆژی شەممە ٩ی بەفرانبار، لەئاست پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان و هەروەها دۆخی نالەباری ژیانیان، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و بەڕێپێوان لەئاستی شاری “شووش دانیاڵ” و کۆبوونەوە لە بەرامبەر نووسینگەی بەڕێوەبەرایەتی ئەم شیرکەتە لەمشارە، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە داخوازییەکانیان بوون.
لە لایەکی دیکەوە، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە تەعتیلی کلاسەکانی دەرس و درێژەی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مۆعەلیمانی خەرید خدمەت بۆ شەشەمین ڕۆژی بەردەوام لە بەرامبەر ئوستانداری یەزد دەکەن.