مانگرتن و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی پترۆشیمی بوشهر
دوشەممە ۱۶-۱۲-۱۴۰۰   |  07-03-2022
ڕۆژی یەکشەممە ١٥ ڕەشەممە، کرێکارانی شیرکەتی پترۆشیمی بوشهر، لە ناڕەزایەتی بەدواکەوتنی و پێنەدانی حەقدەستەکانیان ونەبوونی ئەمنییەتی ئابووری لەم دۆخە ئاڵۆزەی ڕژیمدا، دەستیان لەکار کێشایەوە گرت و گکۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
ئەو کرێکارانە ئاماژەیان بە پێنەدانی حەقدەستەکانی ٢ مانگی رابردوویان کردووە و ڕایانگەیاندووە تا ئێستا چەند جار بۆ وەرگرتنی حەقدەستەکانیان بەدواداچوونیان کردوە، بەڵام بەرپرسانی پەیوەندیدار هیچ وەڵامێکیان بە داوخوازیە ڕەواکانمان نەداوەتەوە.