مانگرتن و کۆبوونەوەی کرێکارانی پەیمانی شاغل لە ماەشەهر
یەکشەممە ۲۵-۱۰-۱۴۰۱   |  15-01-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی پەیمانی شاغل لە [عەمەلیاتی غەیرە سەنعەتی] ماەشەهر، لە ناڕەزایەتی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی مانگی بەفرانبار،لە ناڕەزایەتی بە بەکردەوە دەرنەهاتنی گەڵاڵەی ریزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان، لە خوارەوە بوونی ئاستی حەقدەستەکانیان و هەروەها لەسەرەوەبوونی سەعات کاریان، لە شوێنی کارەکەیان دەستیان دایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.