کۆمەڵێک لە کرێکارانی گرووپی میللی فوولادی ئەهواز، ڕۆژی شەممە ٢ی بەفرانبار، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی داخوازییەکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەدوای هەوڵی پێشگیرانەی شەوی ڕابردووی بەڕێوەبەری گشتی ئەم ناوەندە بەرهەمهێنەرە سەبارەت بە پێشگرتن بە چوونەژوورەوەی ٢١ کرێکاری ئەم ناوەندە و هەروەها بەکردەوە دەرنەهێنانی درووستی گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان، بەیانی ئەمڕۆ شەممە کرێکارانی هەموو بەشەکانی گرووپی میللی فوولادی ئەهواز، دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت. شایانی باسە، کرێکارانی ناڕازی بەدوای دەست لەکار کێشانەوە، لە بەرامبەر نووسینگەی بەڕێوەبەرایەتی شیرکەت کۆبوونەتەوە و پاشان تا گۆڕەپانی “بەقایی” ئەمشارە ڕێپێوانیان کردووە. جێگای ئاماژەیە، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆبوونەوەی ئەم کرێکارانە هەتا ئێستا لە بەرامبەر جێگرایەتی فەننی شیرکەت هەروا بەردەوامە.