مانۆری نیزامی چین لە ئاوەکانی نزیک تایوان
هەینی ۱۴-۰۵-۱۴۰۱   |  05-08-2022
له‌گه‌ڵ هاتنی “نانسی پلۆسی” نوێنه‌ری مه‌جلیسی سه‌نای ئا‌مریكا بۆ وڵاتی تایوان، ده‌وڵه‌تی چین كارداری سه‌فاره‌تی ئامریكای له پێكه‌ن بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كرد و هاوكات مانۆڕێكی گه‌وره‌ی نیزامی له سنووره ئاوییه‌كانی تایوان ده‌ستپێكرد.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی نیزامی چین، ئه‌و مانۆڕه نیزامییه بڕیاره بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ درێژه بكێشێت، ڕۆژی ڕابردووش چه‌ندین مووشه‌كی بالیستیكی چینی به ئاراسته‌ی سنووره‌كانی تایوان ته‌قێندرا و به‌رپرسانی نیزامی تایوانیش له‌وڵامدا هێزه نیزامییهكانیان له سنووره‌كانی چین جێگیركرد و ڕایانگه‌یاند؛ ئاماده‌ی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره هێرشێكین له‌لایه‌ن ئه‌رتشی چینه‌وه.