مهاباد له پلهی دووههمی نرخی بێسهوادی له ئازهربایجانی غهربیدا
هەینی ۲۵-۰۶-۱۴۰۱   |  16-09-2022
“لوقمان پیرۆتی” سەرۆکی ئیدارەی پەروەردەی ڕژیم لە مەهاباد ڕایگەیاند؛ کە شاری مەهاباد بە ٨ هەزار و ٦٧٥ کەس قوتابی، دوای شاری ” خۆی” زۆرترین ڕێژەی نەخوێندەواریی هەیە.
ئاستی نەخوێندەواری لە شاری مەهاباد لە تەمەنی دە ساڵی تا تەمەنی ٤١ ساڵییە و لە ٨ هەزار و ٦٧٥ کەس، ٦ هەزار و ٩٧٥ کەسیان ژن و ئەوانی تر پیاون. زۆربەی ئەو ڕێژە نەخوێندەوارییە ناوچە پەراوێزنشینەکانی شار وەکوو زەوییەکانی شارەداری و باغی شایەگان لەخۆ دەگرێ.