موحەممەد سدیق عەزیزی لە زیندانی شاری شنۆ بۆ شوێنکی نادیار راگوێزرا
دوشەممە ۲۳-۱۲-۱۴۰۰   |  14-03-2022
بەندکراوێکی خەڵکی شاری شنۆ بەناوی موحەممەد سدیق عەزیزی، کە لە ناوەڕاستی مانگی رێبەندانی ئەمساڵ لەکاتی پڕۆسەی سەربازیدا لە تاران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرابوو، لە زیندانی ناوەندی شاری شنۆ بۆ شوینێکی نادیار راگوێزراوە. ناوبراو دوای دەسبەسەرکرانی بۆ گرتنگەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شارەکانی ورمێ و شنۆ راگوێزرابوو و پاشان ڕەوانەی زیندانی ناوەندی شاری شنۆ کرابوو.
شایانی باسە کە موحەممەد سدیق عەزیزی هەتا ئێستا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پاریزەر بێبەری بووە و هەروەها هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی وەپاڵنرای ناوبراو بڵاو نەکراوەتەوە.