ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم شاره‌كانی دێولان و دیوانده‌ره‌یان به ته‌واوه‌تی میلیتاریزه كردووە و خه‌ڵكی ئاسایی كه له شه‌قامه‌كاندا هاتووچۆیان ئه‌كرد له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه دراوه‌نه‌ته به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، به‌شێك له برینداره‌كانی دێولان و دیوانده‌ره كه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردبوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. هه‌روه‌ها ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم ڕێگه‌ی نه‌داوه بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ته‌رمی ڕۆڵه كوژراوه‌كانیان بنێژن و شه‌وانه و به نهێنی ته‌رمی كوژراوه‌كانیان له شوێنێكی نادیاردا ناشتووه. هاووڵاتییه‌كی دیكه له‌شاری دیوانده‌ره‌وه ده‌ڵێت، هێزهئ ئه‌منییه‌كان شه‌وانه ده‌ڕژێنه ناو ماڵی خه‌ڵك و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كانیان، منداڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن.