فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

میلیتاریزە کردنی رێگاکانی بۆکان-مەهاباد
یەکشەممە ۲۵-۰۲-۱۴۰۱   |  15-05-2022

رۆژی یەکشەممە ٢٥ی مانگی گولان کاتژمێر ٦ی سەرلەبەیانی هێزێکی زۆری سپای پاسدارانی ڕژیم کە دموچاویان داپۆشرابوو، بە دەیان ماشینی جۆراوجۆر لە سێ ڕێیانی “نۆبار ” لە ١٥ کیلۆمیتریی شاری بۆکان تا ڕێگای “سەهۆڵا ن” نێوان “بۆکان- مەهابا د” جێگر کراون و خاڵی پشکنینیان داناوە. بێجگە لەوە ڕژیم هێزێکی زۆریشی لەسەر ڕێگای گوندەکانی “بورهان- نۆبار” دامەزراندوە.
شایانی باسە کە رژیمی ئیسلامی لە چەند رۆژی رابردوودا لە ترسی ڕاپەڕینی سەرتاسەریی خەڵک بەهۆی گرانی لەڕادەبەدەری کەلوپەلی پێداویستی ژیان، هێزێکی زۆری خزاندوەتە شارەکانی کوردستان تا بەری خۆپیشاندانی جەماوەری بگرێ. بەڵام نەیتوانیوە بەر بە شەپۆلی نارەزایەتی و نفرەتی جەماوەر لە حکوومەت بگرێ.