میلیتاریزە کردنی شاری شنۆ لە لایەن ڕژیمەوە
سێشەممە ۰۵-۰۷-۱۴۰۱   |  27-09-2022
به‌پێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە شاری شنۆوە بەدەستمان گەیشتوون، ماوه‌ی چوار ڕۆژه دانیشتووانی ئه‌و شاره مانیان گرتووه و دووكان و بازاڕه‌كان داخراون و شاره‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه گه‌مارۆ داروه و گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كان به ته‌واوه‌تی میلیتاریزه كراوه، ته‌رمی پێنج كه‌س له ساردخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌دایه و به‌ده‌یان كه‌سیش برینداربوون كه زۆربه‌یان ویستوویانە له ماڵه‌وه ده‌رمان كراون، هه‌روه‌ها زیاتر له ٢٠٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌رکراون و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونەتەوە و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.