مێرمنداڵێک جوانڕۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
هەینی ۱۲-۰۱-۱۴۰۱   |  01-04-2022
رۆژی پێنجشەممە ١١ی خاکەلێوە، هاوڵاتییەکی مێرمنداڵ بە ناوی ئارشیا ئیبراهیمی تهمهن ١٧ساڵ و خەڵکی شاری جوانڕۆ لە ڕێی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. تا ئیستا هۆکاری خۆکوژی ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ڕۆژی دووشەممەی رابردوو، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی عەلی فەتاحی خوێنکاری میکانیک لە زانکۆی کرماشان، بە هۆی هەژاری و دەستهنگی دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شایانه باسە، هەژاری و دەستهنگی و نەبوونی هەلی کار لە کوردستان، گوشاری قورسی ئابووری و هاوسەرگیری زۆرەملێ، هەڵاواردنی ڕەگەزی، نەبوونی پشتیوانی یاسایی لە ژنان، لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژیەکان لە کوردستان هەژمار دهكرین.