مەهدی ئەسغەرزادە دوای مانگرتن لە خواردن گوازرایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی
چوارشەممە ۲۴-۰۳-۱۴۰۲   |  14-06-2023
ڕۆژی سێشەممە ۲۳ی جۆزەردان، مەهدی ئەسغەرزادە، بەندکراوی(عقیدەتی) لە زیندانی دیزلاوای ڕژیم لە کرماشان، بەهۆی مشتومڕ لەگەڵ بەرپرسانی زیندان و لێدان و ئەشکەنجە گواسترابووەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.
شایانی باسە کە، ناوبراو بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بە بارودۆخی نالەباری دەستبەسەرکراوانی عەقیدەتی و داخوازی جیاکردنەوەی بەندی ئەمنییەتی لەگەڵ بەندی عەقیدەتیەکان دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم هاوڵاتییە کە پێشووتر بۆ ماوەی سێ ساڵ لە ژووری تاکەکەسی دا زیندانی کرابوو، جارێکی تر بە هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە جیانەکردنەوەی دەستبەسەرکراوان گوازرایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی دا.