نادیاربوونی چارەنووسی بەهمەن محەممەدپوور لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە
چوارشەممە ۲۵-۰۷-۱۴۰۳   |  16-10-2024
بەهمەن محەممەدپوور، لاوی خەڵکی گوندی “شیناوێ”ی سەر بە پیرانشار، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٦ مانگ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی نادیارە و لە زیندانی ناوەندی نەغەدە ڕاگیراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەهمەن محەممەدپوور سەرەتاکانی گوڵانی ئەمساڵ، بۆ دووهەمین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش چەند ڕۆژ لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزراوە. شایانی باسە، بە هۆی دەستێوەردانەکانی ئیتلاعاتی پیرانشار، تاکوو ئێستا پەروەندەی ئەم لاوە، ڕێوشوێنی یاسایی خۆی تێپەڕ نەکردووە و کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ناوبراو بەڕێوە نەچووە.