نادیاربوونی چارەنووسی حامید کام دژ لە دوای ڕفاندنی لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
دوشەممە ۱۰-۱۱-۱۴۰۱   |  30-01-2023
لە درێژەی شەپۆلی بەربڵاوی دەستبەسەر کردنەکان لە کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی “حەمید کام دژ” خەڵکی ئاوای (ئیندەرقاش)ی مەهاباد، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرو گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگەی ئاماژەیە، دوای زیاتر لە ۱۲ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هیچ زانیارییەکی سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.