فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی خوێندکارێکی شاری پیرانشار پاش سێ حەفتە لە ڕفاندنی
یەکشەممە ۱۶-۱۱-۱۴۰۱   |  05-02-2023

هاووڵاتییەک بە ناوی “ناسێح تەهازادە”، خوێندکاری بواری پزیشکی و خەڵکی شاری پیرانشار، لە کۆتایییەکانی مانگی بەفرانباری ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری زاهیدان ڕفێندراوە.

شایانی باسە، ناوبراو بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی نیزام” ڕفێندراوە و هەنووکەش لەژێر گوشاری ئەو ناوەندانە دایە. ناسێح تەهازادە نزیک بە سێ حەفتەیە لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە و تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە مافە سەرەتایییەکانی وەک پەیوەندی بە بنەماڵە و کەسوکارییەوە بێبەری و بێبەش کراوە و هەروەها هیچ زانیارییەک سەبارەت بە بارودۆخ و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.